سه‌رانی ئه‌وروپا ئاماده‌كاری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن
"پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌وروپا و واشنتۆن هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی ئێران بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپاتیانكرده‌وه، "پێویسته دیراسه‌ی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكرێت، كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌دا ئاماژه‌یان پێ نه‌كراوه، له‌وانه‌ش: پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی و ئه‌و چالاكیانه‌ی تاران كه ناوچه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری كردووه".
ئه‌م زانیارییانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون، كه له نووسینگه‌ی تێریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جیاوازی تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ریه‌ك له ماكرۆن، مای و مێركڵ جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئه‌و رێككه‌وتنه كردۆته‌وه، به‌وه‌ی كه باشترین رێگه‌یه بۆ رێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌و سێ سه‌ركرده ئه‌وروپییه دووپاتیان كردۆته‌وه، "پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌وایان له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن میكانیزمێك بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی ئێران دیاری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت تاوتوێكردنی ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه‌ی كه پێویسته له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌دا له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ بكرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ریه‌ك له ماكرۆن، مای و مێركڵ نیگه‌رانی خۆیان له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیشاندا، كه تره‌مپ بڕیاریداوه له هاورده‌كردنی ئه‌له‌منیۆم و ئاسنی ئه‌وروپا بۆ ئه‌مه‌ریكا، باج بخاته سه‌ر كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی ئه‌و دوو كانزایه. هه‌روه‌ك ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه به‌ڵێنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان به‌رلین، پاریس و لهندهنیشیاندا.
H.B