دووه‌م سزاى له‌سێداره‌دان بۆ فه‌رمانده‌ى پێشووى ئۆپراسيۆنه‌كانى نه‌ينه‌وا ده‌ركرا
به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له دۆسيه‌ى كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ستى داعش له حوزه‌يرانى 2014
K24 – هه‌ولێر:
بۆ جارى دووه‌م دادگاى سه‌ربازى باڵاى عێراق سزاى له‌سێداره دانى به‌سه‌ر (مه‌هدى غه‌راوى) فه‌رمانده‌ى پێشووى ئۆپراسيۆنه‌كانى نه‌ينه‌وا ده‌ركرد.
وه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه ده‌رده‌كه‌وێت, كه كه‌ناڵه عێراقييه‌كان بڵاويان كردووه‌ته‌وه, به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له دۆسيه‌ى كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ستى داعش له حوزه‌يرانى 2014, (غه‌راوى) سزاى له‌سێداره دانى بۆ ده‌ركراوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: "حوكمى درانه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار فه‌ريق ركن مه‌هدى غه‌راوى, فه‌رمانده‌ى پێشووى ئۆپراسيۆنه‌كانى نه‌ينه‌وا ده‌درێت".
دادگاى سه‌ربازى يه‌كه‌مى عێراق, داواى له فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت كردووه, له هه‌ر شوێنێك بووه, (غه‌راوى) ده‌ستگير بكه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى دادگا, "ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكى غه‌راوى دا ده‌گيرێت و هه‌موو كهسێكيش كه به هۆى تاوانى غهراوييهوه زيانى به‌ركه‌وتووه, بۆى هه‌يه له دادگا مه‌ده‌نييه‌كان داواى قه‌ره‌بوو له غه‌راوى بكات".
