سوپاى پاسداران: ئه‌مريكا ناتوانێت په‌ى به توانا سه‌ربازييه‌كانى ئێمه به‌رێت
له ماوه‌ى 34 ساڵى رابردوودا, ئێمه هيچ رۆژێكمان به فيڕۆ نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ريايى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌ميد (عه‌لى فه‌ده‌وى), رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ناتوانێت په‌ى به تواناى سه‌ربازى ئێران به‌رێت.
(فه‌ده‌وى) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى (ته‌سنيم)ى ئێران گوتى: "له ماوه‌ى 34 ساڵى رابردوودا, ئێمه هيچ رۆژێكمان به فيڕۆ نه‌داوه و كهمتهرخهميمان نه‌كردووه له به‌ده‌ستهێنان و پێشخستنى تواناى به‌رگرى و سه‌ربازى".
گوتيشى: "به‌شى هه‌ره مه‌زنى تواناى سه‌ربازى هێزى ده‌ريايى ئێران هێشتا شاردراوه‌ته‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "كۆمارى ئيسلامى ئێران خاوه‌نى پێنج پرۆگرامى تايبه‌ت به پێشخستنى هێزى ده‌رياييه له‌م ساڵدا. كه بواره‌كانى (كه‌شتيوانى, مووشه‌كى, يه‌كينه ده‌رياييه‌كان, پشتيوانى ئاسمانى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان) ده‌گرێته‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه دا, كۆمارى ئيسلامى ئێران په‌ره‌ى به جۆرێكى ديكه‌ى مووشه‌ك داوه, كه "مووشه‌كه كهناراوييهكانن".
ئ.ر