باری كەشوھەوای كوردستان
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێ.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی سێشەممە رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و بەرزترین پلەی گەرمی 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
