"ئه‌مریكا له رێگای سعوودیه‌وه كێشه له ناوچه‌كه درووست ده‌كات"
خامنه‌یی: پێویسته سعوودیه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سعوودیه بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌نێوان موسڵمانان و زیادكردنی كێشه و گرژی له ناوچه‌كه هانده‌دات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/4/2018 له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كرێكاری ئێرانی له تاران، خه‌منه‌یی گوتوویه‌تی:"ئه‌مریكییه‌كان به‌رگه‌ی باجی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌له‌كه‌ی ناگرن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و شووره‌ییه بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی "بێ ئاگا و ناهۆشیار"ـی ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه رووبه‌ڕووی ئێران ببه‌وه گورزیان به‌رده‌كه‌وێت و شكست ده‌هێنن. داوایشی له سعوودیه كرد به ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت".
رێبه‌ری ئێران ده‌ڵیت: "دوژمنكاریی ئابووری" یه‌كێكه له‌و رێگا په‌یڕه‌وكراوانه‌ی "دوژمنان" بۆ دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یگرنه‌به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه هانده‌ده‌ن".
خامنه‌یی گوتوویه‌تی: "پێمانوایه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ژووری ئۆپراسیۆنی جه‌نگه له دژمان، تاكه رێگای به‌ره‌نگاری ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه پاڵپشتیكردنی كاڵای ئێرانی و پشت به‌ستنه به توانا و وزه‌ی ناوخۆیی و هیوا هه‌ڵنه‌چنینه له‌سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه".
رێبه‌ری ئێران پێیوایه گرژی ئه‌منی و ململانێكان په‌یوه‌ندییان به بوونی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه هه‌یه له ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا و به‌پێویستی زانیوه "ده‌ستی ئه‌مریكا به‌یه‌كجاریی له‌م ناوچانه ببڕدرێت".