وێنه‌ی ئافره‌ته داعشه‌كانی رووسیا و منداڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگای عێراقی لێره ببینه
به‌لایه‌نی كه‌م 60 ئافره‌تی رووسی ده‌چنه به‌رده‌م دادگای عێراقی و هیچ پارێزه‌رێكیش نییه به‌رگرییان لێ بكات
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی عێراقی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته رووسییانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌ندامێتییان له رێكخراوی داعش، دادگای عێراق سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 19 له‌و ئافره‌تانه‌دا سه‌پاندووه.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه، پیش‌تر زیاد سهبسهبی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كیتی رووسیا له كۆماری چیچان رایگه‌یاندبوو، به‌تۆمه‌تی كۆچی ناشه‌رعی و ئه‌ندامه‌تییان له رێكخراوی داعش، به‌لایه‌نی كه‌م 60 ئافره‌تی رووسی ده‌چنه به‌رده‌م دادگای عێراقی و، هیچ پارێزه‌رێكیش نییه به‌رگرییان لێ بكات.
وه‌ك ئه‌و سیناتۆره رووسیه ئاماژه‌ی پێكرد، منداڵی ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌ته رووسیانه ته‌مه‌نیان له خوار 3 ساڵیدایه و له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان له زیندان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ن هه‌ر له‌ناو خاكی عێراق بۆ خانه‌ی تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دایكه‌كانیان له زیندانه‌كانی عێراق سزاكه‌یان وه‌رده‌گرن، بۆیه رووسیاش ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
H.B


