كۆرياى باشوور: تره‌مپ شياوى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتييه
به هۆى هه‌وڵه‌كانى بۆ هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى سياسيى له نيمچه دوورگه‌ى كۆريا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێك له ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆرياى باشوور، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يى مون جيه ئين, بڕواى وايه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا شياوى پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتييه, به هۆى هه‌وڵه‌كانى بۆ هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى سياسيى له نيمچه دوورگه‌ى كۆريا.
ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى: "مون له كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تدا رايگه‌ياندووه، تره‌مپ پێويسته خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێ بدرێت.. ئێمه ته‌نيا ئاشتيمان ده‌وێت".
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا, هه‌ردوو سه‌رۆكى كۆرياى باكوور و باشوور, به‌ڵێنيان دا كۆتايى به كرده‌وه دوژمنكارييه‌كانى نێوانيان بهێنن و كار بكه‌ن بۆ داماڵينى چه‌كى ناووكى له نيمچه دوورگه‌ى كۆريادا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى سياسييانه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا له كۆتايى مانگى ئايار و سه‌ره‌تاى حوزه‌يرانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر