تره‌مپ شوێنێكى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كيم جۆنگ ئون پێشنياز كرد
تره‌مپ، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر پرسيارى له باره‌ى شوێنى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، پێشنيازى كرد، كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى خۆى و سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون, له خانه‌ى ئاشتيى هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ى سنووريى نێوان هه‌ردوو كۆريا به‌ڕێوه‌بچێت.
دۆناڵد تره‌مپ، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر پرسيارى له باره‌ى شوێنى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: "ئايا له خانه‌ى ئاشتى له سه‌ر سنوورى هه‌ردوو كۆرياى باشوور و باكوور باشتر نييه له هه‌ر شوێنێكى ديكه، ئه‌مه ته‌نيا پرسياره".
پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا له كۆتايى مانگى ئايار و سه‌ره‌تاى حوزه‌يرانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كۆببێته‌وه.
ئ.ر