هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به ئه‌ركی هێزه پیاده‌كانی له‌عێراق هێنا
برێت مه‌كگۆرگ: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناغی دوای داعش‌یش گرنگی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه پیادهكانیان له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی دژ به داعش له عێراق راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: "كۆتاییهاتنی ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی هێزه پیادهكانیان له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، ئاماژهیێكه بۆ كۆتاییهاتنی پرۆسه سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كانی دژ به چه‌كدارانی داعش له عێراق، هاوكات راگه‌یاندنی گۆڕانكارییه له په‌یكه‌ر و به‌رپرسیارێتی هێزی هاوپه‌یمانان".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان یارمه‌تی زۆری پێشكه‌ش به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 4 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی رگاركرد، كه كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
The Combined Joint Forces Land Component Command Headquarters was deactivated today at a ceremony in Baghdad.https://t.co/2WIyLgWXoJ
— Inherent Resolve (@CJTFOIR) April 30, 2018
له‌مباره‌شه‌وه برێت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژ به داعش له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه 75 وڵات تێیدا ئه‌ندامن، له قۆناغی دوای داعش‌یش گرنگی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌دات".
Today, our 75-member strong @coalition stands committed to #Iraq’s post #ISIS stabilization. Over 3 million Iraqis are back in their homes in areas once controlled by #ISIS and we are working with the Gov't of Iraq & World Bank to set the foundation for long-term recovery. 3/3
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) April 30, 2018
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌یلولی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر عێراق و سێیه‌كی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان داگیركرد، كه ئه‌و كات نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، ژماره‌یه‌ك وڵات له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و رێكخراوهیاندا و، ماوه‌ی نزیكه‌ی 4 ساڵه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سووریا به‌رده‌وامن.
H.B