به‌ڤیدیۆ.. ناتانیاهۆ به‌به‌ڵگه‌وه چه‌ندین نهێنی ئێران ئاشكرا ده‌كات
ناتانیاهۆ: زیاتر له 110 هه‌زار به‌ڵگه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ئێران كاری ئه‌تۆمی خۆی گواستۆته‌وه شوێنێكی نهێنی و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبێكی مه‌ترسیدار ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
بنامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆری زانیاری نهێنی له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران به‌ده‌ستهێناوه، كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ناتانیاهۆ دووپاتیكرده‌وه، ئیسرائیل 110 هه‌زار به‌ڵگه‌ی كۆكردۆته‌وه، كه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه تاران ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌بووه و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ناوه‌كی ده‌دات و ئاشكراشیكرد، ئێران كاری ئه‌تۆمی خۆی گواستۆته‌وه شوێنێكی نهێنی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له لێدوانه‌كه‌یدا كه به‌شێوه‌یه‌كی ئینفۆگرافیكی پێشكه‌شیكرد، گرنگترین ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكراكرد، كه به‌ده‌ست ته‌لئه‌ڤیڤ گه‌یشتوون و ورده‌كاری ئه‌و زانیارییانه‌ییان به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه داوه، له‌وانه‌ش:
- ئێران هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبێكی ئه‌تۆمی ده‌دات، كه 5 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بۆمبه‌یه كه هێرۆشیمای پێ وێرانكرا.
- ئێران له‌ساڵی 2017 كار و ئه‌رشیفه نهێنییه‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی گواستۆته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی باشووری تاران.
- ئێران هه‌وڵ ده‌دات له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و ناوه‌ندی زانستی نوێ دامه‌زرێنێت.
- له‌باره‌ی وه‌ستاندنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئێران درۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
- ئێران له‌سه‌ر درووستكردنی ناوه‌ندی ئه‌تۆمی "فه‌رداو" بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه نهێنییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
- ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران شكستی هێناوه.
- رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای درۆكانی تاران واژوو كراوه.
- چه‌ندین به‌ڵگه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات.
H.B