"مه‌ترسیدارترین" شانه‌ی داعش ده‌ستگیركرا
گورزێكی كوشنده‌یه به‌ر رێكخراوه‌كه كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
سادق حوسێنی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، مه‌ترسیدارترین شانه‌ی رێكخراوی داعش له به‌عقوبه ده‌ستگیركرا، كه خۆیان بۆ به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌كردبوو.
سادق حوسێنی رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌واڵگری و دژه تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانییان ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه به مه‌ترسیدارترینیان داده‌نرێت، له نزیك به‌عقوبه ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، له پرۆسه‌یه‌كی نهێنیدا، هیزه ئه‌منییه‌كانی سێ ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، كه نیازییان هه‌بووه رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌نه ئامانج.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دیاله ئاشكراشی كردووه، ئه‌و شانه‌یه ده‌یان چه‌كی سووك و جۆراوجۆریان پێبووه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش، له رۆژئاوای عێراق ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیشه رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، هه‌ڕه‌شه له كردنه ئامانجی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات.
ا. م