"تره‌مپ گه‌مژه‌یه من ئه‌مریكام له كاره‌سات رزگاركردووه"
ئێن بی سی ئه‌مریكی: مانگی تهمووز كیلی ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مریكی كه رۆژی دووشه‌ممه 30/4/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه جۆن كیلی، ئه‌مینداری گشتی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: "دۆناڵد تره‌مپ گه‌مژه‌یه و من ئه‌مریكام له كاره‌سات رزگار كردووه".
راپۆرته‌كه پشتی به شایه‌تی 8 فه‌رمانبه‌ری پێشوو و ئێستای كۆشكی سپی به‌ستووه‌و سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه پێیانوایه، ئه‌و گه‌وره فه‌رمانبه‌ره‌ی كۆشكی سپی مانگی ته‌مووزی داهاتووش پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێ. چونكه كیلی و تره‌مپ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناحهوێنهوهو ماندوو بوون به ده‌ست یه‌كترییه‌وه".
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جۆن كیلی خۆی به‌و یاریده‌ده‌ره‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌زانێت كه ته‌نها كه‌سه دژی كاره‌ساته‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه. به‌ڵام سێ گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێن: "باوه‌ڕ به‌و قسه‌یه ناكه‌ین كه كیلی به تره‌مپی گوتبێت گه‌مژه‌یه و پێشتریش قسه‌ی له‌و جۆره‌مان نه‌بیستووه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، جۆن كیلی ده‌یه‌وێت ره‌تیبكاته‌وه كه تره‌مپی به گه‌مژه ناوبردبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا باسكراوه‌و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی به خراپ ناوبردووه. هه‌ر چه‌ند، چه‌ند راپۆرتێكی پێشووتر ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كیلی ویستوویه‌تی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
پێشتریش زانیاری ئه‌وه هه‌بوو كه ریكس تیلرسن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌هه‌مانشێوه تره‌مپی به گیڵ و گه‌مژه ناو بردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نه‌سه‌لمێنرا كه قسه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی كردبێت.
جۆن كیلی جه‌نه‌راڵ بووه‌و پێشتریش وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا بووه.