"ئاشكراكردنی ناوی وه‌همی سه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی خوارد"
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار: پێده‌چێت به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی ئاشكراكردنی ناوی وه‌همی كوژرا بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/5/2018 سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ئاشكراكردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت له هه‌وڵدا بووه هه‌زاره‌ها ناوی وه‌همی ناو لیسته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت ده‌ڵێت: "شێوازی كوژرانی قاسم زوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی كه‌ڕاده دا پرسیارێكی گه‌وره‌ی له‌باره‌ی لایه‌نی ئه‌نجامده‌ر وروژاندووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "زوبه‌یدی خاوه‌نی ناو و ناوبانگێكی باش بووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه ناوه وه‌همییه‌كانی ناو لیسته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا بكات، چونكه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخانكراوه‌و به‌فیڕۆ دراوه".
سه‌رچاوه‌كه پێیوایه لایه‌نی ئه‌نجامده‌ر گرووپێكی دیاریكراوبن و لیكۆڵه‌ره‌كان ده‌توانن به‌خێرایی به‌ڵگه له‌سه‌ر رووداوه‌كه بخه‌نه به‌رده‌ستی دادگای تاوانه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی سه‌ركۆنه‌ی تیرۆركردنی زوبه‌یدییان كردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه داعش تیرۆری كردووه، به‌ڵكو گومان ده‌كرێت گرووپێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كاره‌یان كردبێت و له‌و ریگایه‌وه پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستكه‌وتبێت و ناوی وه‌همییان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌كارهێناوه".
ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویانكردووه كه زوبه‌یدی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له به‌غدا بریندار بووه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه".
