تاكه ئامرازی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا هه‌ڵده‌گرێت
بزانه كاری ئه‌و بڵندگۆیانه له‌سه‌ر سنوور چی بووه؟
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باشوور سه‌رقاڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می بڵندگۆ گه‌وره‌كانی سه‌رسنووره، كه پێشتر تاكه ئامرازی په‌یوه‌ندی بوو له نێوان ئه‌وان و كۆریای باكوور.
هه‌ردوو سه‌رۆكانی كۆریای باكوور و باشوور، هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان، كه به مێژوویی وه‌سف ده‌كرێت، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ئاشته‌وایی رێككه‌وتن.
دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ش، كۆریای باشوور بڕیاریدا، سیسته‌می بڵندگۆكانی سه‌رسنوور، كه پیش‌تر تاكه ئامرازی په‌یوه‌ندی بووه له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ و له رێگه‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراو و پرۆپاگه‌نده و گۆرانی و په‌یامه‌كانی ئاراسته‌ی كۆریای باكوور ده‌كرد، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبگرێت.
پێشبینیش ده‌كرێ، كۆریای باكوور له هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و بڵندگۆكانی لابدات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده له رێگه‌ی ئه‌و بڵندگۆیانه، ئامرازێكی جه‌نگی ده‌روونی بووه و له‌لایه‌ن پیۆنگ یانگه‌وه له دژی سیئۆل به‌كارهاتووه، كۆریای باشووریش چه‌ند جارێك داوای راگرتنی كردبوو.
هه‌رچه‌نده پێشتر له ساڵی 2004، هه‌ردوو كۆریاكه رێككه‌وتن له‌سه‌ر راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده له‌سه‌ر سنوور له رێگه‌ی ئه‌و بڵندگۆیانه، به‌ڵام كۆریای باكوور له كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 و دوای چواره‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان، ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده كرده‌وه.
ا. م