عه‌للاوی: درز كه‌وتۆته هاوپه‌یمانه مه‌زهه‌بییه‌كان و خه‌ریكه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
ئه‌یاد عه‌للاوی: به‌غدا به‌رامبه‌ر ویلایه‌تی بێهه‌ڵوێست بوو كاتێك له شاری به‌غدا گوتی رێگه ناده‌ین كه‌سانی لیبراڵ و عه‌لمانی بچنه په‌رله‌مانی عێراقه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی نیشتیمانی دووپاتیكرده‌وه، "راكه‌ڕاكه و تینوێتی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواتریش چوونه ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق".
عه‌للاوی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" جه‌ختی كرده‌وه: "لایه‌نێكی نه‌رێنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌وه‌دایه، كه ناوی زیاتر له 7 هه‌زار كاندید و لیست بۆ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه تۆماركراون.. پارچهبوونێكی زۆر له حزبه سیاسییه‌كان و ئیئتلافهكاندا روویانداوه، هۆكاره‌كانیش جۆراوجۆرن، له خاڵه نیگهتیڤهكانیشی ئه‌و شه‌ڕه دهنووكهیه كه ئێستا له‌نێوان كاندیده‌كاندا هه‌یه".
عه‌للاوی گوتی: "له گرنگترین تێبینییه تایبه‌ته‌كانم بۆ ئه‌و دۆخه ئه‌وه‌یه، كه ئێستا هاووڵاتی عێراقی زۆر گرنگی به هه‌ڵبژاردنه‌كان نادات".
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كردووه، كه پێویسته نوێنه‌ره‌كانیان گه‌نج و خوێنێكی نوێی ئه‌و كه‌سانه بێت، كه باوه‌ڕیان به پڕۆژه‌ی نیشتیمانی هه‌یه و له‌سه‌ر هاووڵاتیبوونی ئاشتیانه به‌ند بێت و رێز له دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا بگرێت.
سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی نیشتیمانی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش له كاروباری ناوخۆی عێراق ره‌تكرده‌وه و گوتی: "كاتێك عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری به‌غدا پڕ به‌ده‌می گوتی، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین كه‌سانی لیبراڵی و عه‌لمانی بچنه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.. بێده‌نگی حكوومه‌تی جێبه‌جێكار به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی ویلایه‌تی له‌كاروباری ناوخۆی عێراق، شتێكی زۆر مه‌ترسیداره و ده‌ستدرێژكردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتیمان".
هه‌وره‌ها گوتی: "ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌یه‌كی توندمان له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ویلایه‌تی ده‌ركرد، به‌ڵام پێویست بوو رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره‌وه بگیرابایه به‌ر، چونكه حكوومه‌ت خاوه‌نی بڕیار بوو".
عه‌للاوی دووپاتیكرده‌وه، خه‌ریكه درز ده‌كه‌وێته هاوپه‌یمانه مه‌زهه‌بییه‌كان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، ئه‌مه‌شی به لایه‌نێكی ئه‌رێنی وه‌سفكرد. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هۆشداریشی له‌باره‌ی ئایندهی وڵاته‌وه دا و گوتی: "هه‌ندێ له گۆڕانكارییه‌كان هه‌ن، كه به‌ڕێڕه‌وی ته‌ندرووستدا ناڕۆن.. ئه‌مه شتێكی زۆر خه‌راپه".
H.B