ئێران 8 هاووڵاتی كوردی له‌سێداره‌دا
ئێران تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی داعش داوه‌ته پاڵ ئه‌و 8 كه‌سه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له پلانی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و گۆڕی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، 8 هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سێداره‌دا.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئێران تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی داعش و به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له سووریا و عێراق داوه‌ته پاڵ ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له‌كاتی ئه‌و هێرشه‌دا كۆماری ئیسلامی كوژرانی ته‌واوی هێرشبه‌رانی راگه‌یاندبوو و، داوی هێرشه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی فراوانیان له شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدا، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 26 كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
جیا لەو 8 کەسە، هێشتا 16 کەسی دیکەش لەو دەستبەسەر کراوانە چاوەڕێی بڕیاری دادگان و پیشبینی ده‌كرێت له‌كاتێكی نزیكدا دادگایی‌کردنی ئەو کەسانەش دەست پێ بکات.
لە سێدارەدانی ئەو هەشت کەسە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دوایین راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی، ئێران زۆرترین ئاماری لە سێدارەدانی لە ساڵی رابردوو تۆمار کردووە و زۆربەی تۆمەتبارانیش لە دادگایەکی دادپەروەرانە بێبەش ده‌كرێن و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە قەبووڵ کردنی تۆمەتەکانیان دەکرێن.
H.B