خۆپيشانده‌رانى به‌سره ده‌ربه‌ندى ئوم قه‌سريان داخست
يادداشتێكيان له باره‌ى داواكارييه‌كانيان بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له شه‌شه‌م رۆژى خۆپيشاندانه‌كانياندا، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكى به‌سره، به‌نده‌رى ئوم قه‌سريان له باكوورى شاره‌كه‌يان داخست و يادداشتێكيان له باره‌ى داواكارييه‌كانيان بڵاوكرده‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24 له شارى به‌سره رايگه‌ياند، خۆپيشانده‌ران رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌نده‌ره‌كه‌يان داخستووه و رێگه به هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌رچوونى فه‌رمانبه‌رانى به‌نده‌ره‌كه ناده‌ن.
هاوكات به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان له نێوان عێراق و كوه‌يت داخرا.
له نزيك كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوونيش، خۆپيشانده‌ران ده‌ستيان به ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين كرد.
په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌سره، شڤان جه‌بارى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ خۆپيشانده‌رانى به‌سره يادداشتى داواكارييه‌كانيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى يادداشته‌كه، خه‌ڵكى به‌سره داوا ده‌كه‌ن:
1.له واده‌ى خۆي‌دا هه‌موو شايسته داراييه‌كانى به‌سره خه‌رج بكرێن.
2.بنياتنانى به‌نداوى نوێ له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب.
3.درووستكردنى پرۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى ده‌ريا له ئوم قه‌سر بۆ دابينكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى به‌سره.
4.كاركردن به ئه‌مباره‌كانى ئاو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى به‌سره.
5.ژياندنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌كانى به‌سره و خستنه‌سه‌ر كارى هاووڵاتيان.
6.جه‌ردكردنى كارمه‌ندانى كۆمپانيا نه‌وتييه‌كان و دامه‌زراندنى خه‌ڵكى به‌سره له جێى بيانييه‌كان.
7.دوورخستنه‌وه و له كارلادانى ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ى به پشكپشكێنه‌ى حزبى و تائيفى بوونه‌ته به‌ڕێوبه‌ر و دانانى كه‌سانى ته‌كنۆكرات له جێگه‌يان.
8.بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێبوونى نوێ بۆ نه‌هێشتنى قه‌يرانى نيشته‌جێبوون.
9.چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خانووه ته‌جاوزه‌كان.
10.چاندنى رووبه‌رێكى فراوان به سه‌وزايى و درووستكردنى پشتێنه‌ى سه‌وزايى بۆ شاره‌كه.
11.ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى پێدانى كه‌رتى كاره‌با به كۆمپانيا ئه‌هلييه‌كان و كه‌رتى تايبه‌ت.
ئ.ر