توركیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له عێراق
توركیا: له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی عێراق و فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، كه چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه و رۆژبه‌ڕۆژ په‌ل بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌هاوێژێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دایه هاووڵاتیانی له عێراق، له‌و شوێنانه نزیك نه‌بنه‌وه كه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان تێدا به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌روه‌ها داواشی لێ‌كردن، به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێنماییانه بكه‌ن، كه له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا ده‌رده‌چن و، به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ژمارانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بۆ خۆپاراستن له‌ئاماده‌باشیدا بن.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی حكوومه‌تی توركیاش بۆ هاووڵاتیانی له عێراق دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانێكی فراوان شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه، له زۆربه‌ی شوێنه‌كان توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینیوه، چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی، به ده‌یان باره‌گای حیزبی و ئیداری سووتێنراون و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانیی سنووری عێراقیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران و كوێت داخراون.
H.B