حه‌یده‌ر عه‌بادی 7 بڕیار له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌كات
عه‌بادی بڕی 3.5 ترلیۆن دینارى بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی به‌سره دابین ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران، 7 بڕیاری ده‌ركرد، له‌ناویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف.
میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادی رایانگه‌یاند، "وه‌ك نیشاندانی نیازپاكییه‌ك بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ خواست و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و گوێگرتن له داواكارییه‌كانی و به‌دواداچوون له‌ڕێگه‌ی لێژنه وه‌زارییه‌كان، عه‌بادی 7 بڕیاری ده‌ركرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت ئاشكرایكردووه، "عه‌بادی بڕیاری ده‌ستبه‌جێ دابینكردنی بڕی 3 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای به‌سره ده‌ركردووه، وێڕای دیاریكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوی خواردنه‌وه و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری ته‌نیوه، دواجار خۆپیشاندان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌سره، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، میسان، زیقار و بابل سازكران و، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند و، جگه له كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، چه‌ندین باره‌گای حزبی و حكوومیش سووتێنران و باری له‌ناكاو له سه‌رانسه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندرا هێلی ئینته‌رنێتیش راگیرا.
H.B