به‌ ڤیدیۆ.. ویستیان فێری خۆپاراستنی بکەن بەڵام کوشتیان

راهێنه‌ری فریاگوزاری سەرەتایی کردیە قوربانی

K24 – هه‌ولێر:

لە ویلایەتی تامیل وڵاتی هیندستان، قوتابییەکی تەمەن 19 ساڵ لە کاتی راهێنانه‌كان بۆ خۆپاراستن لە رووداوە له‌ناکاوەکان گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی، 20 قوتابی بەشداریان لەو راهێنانەدا کردووە، بەڵام کاتێک دەیانەوێت راهێنان بەو کچە 19 ساڵە بکەن بەوەی چۆن خۆی لە نهۆمێکی بیناکە رزگار بکات، کەسێک پاڵ بە کچەکەوە دەنێت، پێش ئەوەی بگاتە سەر ئەو راخەرەی کە لە خوارەوە دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبداته‌ سه‌ری و بۆی هەڵدراوە، سەری بەر دیواری بیناکە دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

وەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، کچەکە دوو دڵە لەوەی خۆی فڕێبداتە خوارەوە، بەڵام راهێنەرەکە پاڵی پێوەدەنێت و هه‌ڵیده‌داته‌ خواره‌وه‌. 

لەبەر ئەم هۆکارەش، راهێنەرەکە بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و کوشتن دەستگیرکراوە. 

H.J