ده‌وامی فه‌رمی له به‌سره راگیرا
خۆپیشانده‌ران چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزی ئه‌منی، خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره‌ی ئه‌وپه‌ڕی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانییان داخستووه و ده‌وامی فه‌رمیش له پارێزگاكه راگیراوه، خۆپیشاندانیش ده‌ستیپێكردووه و هاووڵاتییان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره, له‌كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق هێزێكی زۆری سه‌ربازی بردووه‌ته پارێزگاكه.
هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه، به‌وهۆیه‌وه دوێنێ شه‌ممه 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باری له ناكاوی له پارێزگاكانی باشوور راگه‌یاند.
هه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه، سه‌ره‌تای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داخرا و ئیستاش خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له ته‌واوی عێراق راگیراوه، جگه له هه‌رێمی كوردستان.
ا. م