خۆپیشاندان له به‌سره پشێوی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌رێك كوژرا
3 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون
K24 – به‌سره:
بۆ حه‌وته‌م رۆژ له سه‌ر یه‌ك، خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه و به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی شه‌قامه‌كانی به‌سره‌یان داخستووه و ده‌وامی فه‌رمیش له پارێزگاكه راگیراوه، به‌ڵام خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه بچنه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن و هه‌وڵی بڵاوه پێكردنییان ده‌ده‌ن، به‌هۆیه‌وه تا ئێستا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و 3ی برینداربوونه.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە رۆژی حەوتەمی خۆپیشاندانەکانی بەسڕە، توندوتیژی زیاتر بەدیدەکرێت و پۆلیسیش بۆ رێگریکردن له هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامەزراوە حکوومییەکان چەکی بەکارهێناوە.
بە گوتەی پۆلیسی شارەکە، بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن بچنە ناو دامەزراوە حکوومییەکان، پۆلیس تەقەی هەوایی و گازی فرمێسکرژێنی بەکارهێناوە.
ا. م