بەڕێوبەری پۆلیسی نەجەف دوورخرایەوە
دوو كۆمپانیای فڕۆکەوانیش گەشتەکانی راگرت
K24 – هه‌ولێر:
لەسەروبەندی زیاد بوونی ناڕەزای هاوڵاتیان و فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای نەجەف، قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق، بریاری دوورخستنەوەی بەرێوبەری پۆلیسی شارەکەیدا.
هەر بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی نەجەف، هه‌ردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی فلای دوبه‌ی ئيماراتى و رۆیالی ئه‌رده‌نی، گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف راگرتووه.
دژی کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی، لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تاکو ئێستاش ژماره‌یه‌ك کوژراو و بریندار لە ریزی خۆپیشاندەران هەن.
بە مەبەستی رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکانیش، حکوومەتی عێراق دوێنێ شەممە بریاری راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دا.
H.J