دوو خۆپیشاندەری دیکە لە میسان گیانیان لەدەستدا
ژماری قوربانیان لە زیادبووندان
K24 – ههولێر:
دوو لە بریندارانی دوێنێ شەممەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای میسان گیانیان لەدەستدا و ژمارەی کوژراوان بۆ سێ کەس زیادیکرد.
ئەحمەد کەنعان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان، لە بارەی رهوشی تەندروستی خۆپیشاندەران بە بەغداد پۆستی گووت: "بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی هێزە ئەمنییەکان، دوو لە خۆپیشاندەران دوێنێ برینداربوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستدا، تاکو ئێستا سێ کەس کوژراون".
بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی، لە چەند پارێزگایەکی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تاکو ئێستاش ژمارهیهك کوژراو و بریندار لە ریزی خۆپیشاندەران هەن.
هەر بەهۆی مەترسی زیاتر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکان، حکوومەتی عێراق دوێنێ شەممە بریاری راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دا.
H.J