خۆپیشاندان له زیقار گرژی تێكه‌وت و 28 كه‌س برینداربوون
خۆپیشاندانه‌كان گرژییان تێكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای زیقاڕی خوارووی عێراق، گرژی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌رد و گوللـه رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، 15 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان، به به‌رد برینداربوونه، له به‌رامبه‌ریشدا 13 خۆپیشانده‌ر به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوونه و گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشانه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك خۆپیشانده‌ران ویستوویانه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌یه‌كیانداداوه، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش كه له ده‌وام بوونه، رایان كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش به ته‌قه و گازی فرمێسك رژێن، سه‌رقاڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانن، كه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ران باره‌گای رێكخراوی زیندانییه سیاسییه‌كانییان سووتاندووه، ئێستاش ئاراسته‌یان به‌ره‌و باره‌گا حزبییه‌كانی دیكه گۆڕیوه.
هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌رده‌وامه، به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و ناوچانه، خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ا. م