بە ڤیدیۆ: کاردانەوەی پیاوێکی رەنگکوێر ببینە بۆ یەکەمینجار رەنگ دەبینێت

هاوسەرەکەی چاویلکەیەکی تایبەتی پێشکەشکردووە

K24 - هه‌ولێر: 

پیاوێکی رەنگکوێر لە رۆژی هاوسەرگیریدا، هاوسەرەکەی دیارییەکی پێ دەبەخشێت، راستەوخۆ دەیخاتە گریان.

بلەیر ئاسلێرسی تەمەن 24 ساڵ، بریاڕدەدات لە رۆژی هاوسەرگیرییان،  چاویلکەیەکی تایبەت بە دیاری بداتە هاوژینەکەی، تاکو لە رێگای ئەو چاویلکەیە، گریفنی هاوسەری بتوانێت بۆ یەکەمینجار رەنگە جیاوازەکان ببینێت.

پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە رێگەی ئەو ڤیدیۆیەی بلەیر گرتوویەتی، ساتی بینینی رەنگەکانی ژیان لە لایەن گریفن نیشان دەدات.

‌H.J