هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خۆپیشانده‌ران داده‌پڵۆسن
باشوور له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توڕه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانی قه‌زای زوبێر له پارێزگای به‌سره، ده‌رده‌كه‌وێت هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، به‌توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره، یه‌كێك له‌و گه‌نجه‌ی دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و كار و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی كردووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێیدراوه‌و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌رده‌وامه، به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و ناوچانه، خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
جگه له كوژرانی نزیكه‌ی 10 كه‌س، ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.