هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق خۆپیشانده‌ران داده‌پڵۆسن

باشوور له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توڕه‌ ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی قه‌زای زوبێر له‌ پارێزگای به‌سره‌، ده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، به‌توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.

گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای زوبێری پارێزگای به‌سره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منيه‌ه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت
گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای زوبێری پارێزگای به‌سره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منيه‌ه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت

وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌، یه‌كێك له‌و گه‌نجه‌ی دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و كار و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی كردووه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێیدراوه‌و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.

گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای زوبێری پارێزگای به‌سره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت
گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای زوبێری پارێزگای به‌سره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت

هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌رده‌وامه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و ناوچانه‌، خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

جگه‌ له‌ كوژرانی نزیكه‌ی 10 كه‌س، ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.