"ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گاڵته به خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن"
باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای میسان ئابڵۆقه ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌دان خۆپیشانده‌ری پارێزگای میسان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق، چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یان گرتووه و به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و پێویسته‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
هه‌ر پاریزگای میسان حاڵی به‌و شێوه‌یه دژوار نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی عێراق كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ درووستبووه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی توركیا به‌نداوی له‌به‌رده‌م ئاوی دیجله و فورات درووستكرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێش چه‌ند كاتژمێرێك خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسانیان ئابڵۆقه داوه.
زانیاریی پشتڕاست نه‌كراویش هه‌یه كه خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی قایمقامییه‌تی قه‌زای مه‌جه‌ری گه‌وره‌ی سه‌ر به پارێزگای میسانیان سووتاندبێ.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی محه‌مه‌د موسه‌وی ده‌ڵیت: "من له نزیكی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسانم، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی و ئیتیحادی گاڵته به خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌ڵه‌تێنن، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌ركی خۆیان به‌باشی جیبه‌جێ ناكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بۆ هاووڵاتیان دابین نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نزیكی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه ناچن".