له شيكاگۆ دژى ره‌فتارى پۆليس خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا
خۆپيشانده‌ره‌كان پۆليسيان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتييه‌كه‌يان كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى پۆليس ته‌قه‌ى له كه‌سێكى چه‌كدار كرد و كوشتى، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى دانيشتووى شارى شيكاگۆى ويلايه‌تى ئيلنوى ئه‌مه‌ريكا ناڕه‌زاييان له دژى كوشتنى ئه‌و كه‌سه و ره‌فتارى پۆليس له‌گه‌ڵ تاوانباران ده‌ربڕى.
رۆژنامه‌ى شيكاگۆ تريبيۆن بڵاويكرده‌وه، رووداوه‌كه شه‌وى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌يه روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، پۆليس هه‌وڵى داوه مۆڵه‌تى چه‌كى ئه‌و كه‌سه ببينێت، كه چه‌كى پێبووه و ئه‌ويش ئاماده نه‌بووه، ملكه‌چى فه‌رمانى پۆليس بێت و به‌و هۆيه‌وه پۆليس ده‌ستبه‌جێ چه‌كداره‌كه‌يان كوشتووه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، زياتر له 150 هاووڵاتى له دژى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى پۆليس خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه.
خۆپيشانده‌ره‌كان پۆليسيان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتييه‌كه‌يان كوشتووه.
رووداوى كوشتنى تۆمه‌تباران له لايه‌ن پۆليسى ئه‌مه‌ريكييه‌وه چه‌ند جارێك ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتيانى ره‌شپێست پۆليس به هه‌وڵدان بۆ پاكتاوى جه‌سته‌ييان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر