له سه‌ماوه دوو هاووڵاتى خۆپيشانده‌ر كوژران
خۆپيشاندانى هاووڵاتيانى باشوورى عێراق به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
دوو هاووڵاتى خۆپيشانده‌ر له شارى سه‌ماوه‌ى باشوورى عێراق كوژران.
ئه‌مڕۆ خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى هاووڵاتيانى دانيشتووى پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌رده‌وام بوو.
له خۆپيشاندانه‌كاندا، هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر داواى باشكردنى ره‌وشى خزمه‌تگوزارى و دابينكردنى ئاو و كاره‌بايان ده‌كرد.
هێزه ئه‌منييه‌كان بهربهستيان له‌به‌رده‌م ئاپۆڕه‌ى خۆپيشانده‌ران درووست كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵنه‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
كوردستان24 بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى توندوتيژى و ته‌قه‌كردندا دوو هاووڵاتى خۆپيشانده‌ر له سه‌ماوه كوژراوون.