عه‌بادی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
"ناکرێ خۆپێشاندانەکان بێ موڵەت بن و لەناکاو بگۆردرێن بۆ گێرەشێوێنی و وێرانکردنی دامەزراوەکان"

K24 - هه‌ولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی هەڕەشەی دەکات کە وڵامێکی توندی هەر کارێکی تێکدەرانە دەدەنەوە ئەگەر لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە ئەنجامبدرێ.
عەبادی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق گووتی، ناکرێ خۆپێشاندانەکان بێ موڵەت بن و لەناکاو بگۆردرێن بۆ گێرەشێوێنی و وێرانکردنی دامەزراوەکان و دووپاتی کردەوە کە ئەوان رێگە بە گردبوونەوەی نا یاسایی نادەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی ئەوەی کرد کە وڵامی توندی خۆپێشاندەران دەدەنه‌وه، ئەگەر هێرشی سەر دامەزراوە ئاینییەکان بکەن و گووتی، نازانرێ کێ لە پشت ئەو خۆپێشاندانەوەیە کە لە شارەکانی باشووری عێراق روودەدەن.
هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌رده‌وامه، به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و ناوچانه، خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و جگه له كوژرانی زیاتر له 12 كه‌س، ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.