توڕهیی باشوور دانامركێتهوه
له نهجهف و سهماوه 5 خۆپیشاندهر كوژراوه
K24 - ههولێر:
لە نەجەف و سەماوە پێنج خۆپیشاندەر كوژران و لە بەسرەش ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دروست دەبێت.
لە كاتێكدا ھاتووچۆ لە ھەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕە و نەجەف و كەربەلا قەدەخەبوو، بەڵام خۆپیشاندان لەو پارێزگایانە و شارەكانی دەورووبەریان بەردەوام بوو، خۆپیشاندەران دژبە كەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاوو و كارەبا لەسەر شەقامەكان كۆبوونەوە .
بەپێی ئەو ئامارانەی لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكراونەتەوە، تەنیا دوێنێ پێنج خۆپیشاندەر لە شارەكانی نەجەف و سەماوە كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.
لە پارێزگاكانی بەسرە و موسەنناش چوار خۆپیشاندەر كوژراون. لە بەسرە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردووە و ئاڵۆزی لەنێوان ھێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا روویداوە، خۆپیشاندەران لەو شارە وێنەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانیان سووتاندووە، وەك تووڕەییەك بەرامبەر بەو دۆخەی لە عێراق دروست بووە.
لە شاری سەماوەش بارەگای ھەریەك لە پارتەكانی فەزیلە و دەعوە و رێكخراوی بەدر و بارەگای تەلەفزیۆنی سەماوە سووتێندراون.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە تەنها دوێنێ لە زیقار 50 خۆپیشاندەر بریندار بوونە و بە گشتی ریژەی بریندارهكان گەیشتووەیە 150 كەس.
چەند كۆمپانیایەكیش بەھۆی بارودۆخی ئەمنی و كۆنترۆڵكردنی فرۆكەخانەكە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە فەرمی گەشتە ئاسمانییەكانیان وەستاندووه بۆ فرۆكەخانەی نەجەف.