له‌كه‌ربه‌لا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه
خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لا به سووتاندنی تایه و داخستی رێگا ده‌ستیان پێكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی یه‌كیك له خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كانی شاری كه‌ربه‌لا، ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه له دژی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا، نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری دووباره ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌دان كه‌س به‌شداریان له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هاووڵاتی مالك عهرداویدا كرد، كه له خۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌ربه‌لادا به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرابوو، دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ناوبراو، به‌شداربووان خۆپیشاندانێكی فراوانیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سازكرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی نیشاندراوه و خۆپیشانده‌ران رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان داخستووه و ده‌ستیان به سووتاندنی تایه كردووه، وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی داواكردنی خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان، كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
له 8ی ئه‌م مانگه‌وه شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپیشاندانی فراوانیان له دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری به‌خۆیه‌وه بینیوه، له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كان چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه، تائێستا 10 كه‌س كوژراوه و زیاتر له 250 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، وێڕای سووتاندنی چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكوومی و باره‌گای حزبی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
H.B