بۆ كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران عه‌بادی په‌نا بۆ سعوودیه ده‌بات
تاران به‌غدا بێ‌ئومێد ده‌كات.. هیشتا وه‌ڵامی ریازیش نازانرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌با و پلاندانانی راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كاره‌با سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ میدیا عێراقییه‌كانی ئاشكرا كردووه، عه‌بادی هه‌ریه‌ك له قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌با و سه‌لمان جومه‌یلی، وه‌زیری پلاندانانی راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن و یاداشتێكی هاوكاری له‌بواری وزه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز واژوو بكه‌ن.
پێشتر وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانی ئێران له سه‌ر عێراق ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی كاره‌بایان له‌سه‌ر عێراق بڕی، حكوومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانیوه تاران رازی بكات بۆئه‌وه‌ی كاره‌با به عێراق بداته‌وه.
به‌مهۆیه‌شه‌وه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتیان له پارێزگاكانی باشوور كه‌می كردووه و ئه‌مه‌ش خۆپیشاندانێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به‌دوای خۆیدا هێناوه و دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه گرژی تێكه‌وتووه.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له پێداویستی عێراق، كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرا، كه‌به‌هۆی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه، نزیكه‌ی 3 ده‌یه‌یه ژێرخانی كاره‌بای وڵات داڕووخاوه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، عێراق ته‌نیا 15.7 هه‌زار میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی وڵات پێویستی به 23 هه‌زار میگاواته.
كه‌می كاره‌با یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، كه ئاراسته‌كه‌یان بۆ توندوتیژی گۆڕاوه و له ماوه‌ی 8 رۆژی رابدروودا به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
H.B