"عێراقی عه‌بادی.. پشت له ئێران و روو له سعوودیه"
عه‌بادی شاندێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاره‌با ده‌نێرێته سعوودیه

K24 - هه‌ولێر:
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با، عیراق تیمێكی ئه‌ندازایارانی ره‌وانه‌ی ئێران كرد، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان تاران مه‌رجی "بێزاركه‌ر"ی داناوه و به‌هۆیه‌وه نه‌توانراوه رێكبكه‌ون، عێراقیش به نیازه شاندێك بۆ هه‌مان پرس بنێرێته سعوودیه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "العربی الجدید"، شاندی ئه‌ندازیارانی عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كاره‌با، كه به‌هۆیه‌وه له پارێزگاكانی باشوور ده‌ستیپێكردووه، ناردووه‌ته ئێران، به‌ڵام له‌وێ تاران مه‌رجی هه‌ڵكردنی ئاڵای ئێران له‌سه‌ر ئه‌و وێستگانه‌ی گازی ئێرانی‌یان پێده‌گات، داناوه.
وه‌ك وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ژماره‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی گازی ئێرانی‌یان پێده‌گات، 4 وێستگه‌ن، مه‌رجی ئێرانیش ئه‌وه‌بووه ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و وێستگانه هه‌ڵبكرێت، ئینجا گازی سرووشتییان بۆ ره‌وانه ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌و هۆیه‌وه شانده‌كه به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی كوه‌یتیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، هه‌ریه‌ك له قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌با و سه‌لمان جومه‌یلی، وه‌زیری پلاندانانی راسپاردووه سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بواری وزه یادداشتێكی هاوكاری مۆر بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ش، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و دوو وه‌زیره عێراقییه، سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با، كه رۆژی وا هه‌یه ده‌گاته كه‌متر له دوو كاتژمێر، له پارێزگاكانی باشووری عێراق، هه‌فته‌یه‌ك زیاتره خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێران پێدانی كاره‌بای به عێراق راگرت.
ا. م