هێزه ئه‌منییه‌كان به كێبڵ و هه‌مه‌ر په‌لاماری خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن
به‌و رێگایه ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ته‌نگیان به خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی باشووری عێراق هه‌ڵچنیووه‌و سه‌ره‌ڕای ریگریكردن له خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنی چالاكوانان و كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خۆپیشانده‌ر، ژماریه‌ك كه‌سیشیان ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزی سواتی عێراقی له شاری سه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای موسه‌ننا له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌ری سه‌ربازی هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به خۆپیشانده‌راندا بكێشن و به‌و رێگه‌یه بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مه‌ره‌كه‌ی سوات زۆر به خێرایی دێته ناو قه‌ره‌باڵغی خۆپیشانده‌ران و به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌یش به‌ناچاری راده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه لێیان نه‌دات.
له ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌شدا كه رۆژی 15/7/2018ـی له‌سه‌ر نووسراوه‌و له پارێزگای به‌سره تۆماركراوه، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به كێبڵ ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
نزیكه‌ی 10 رۆژه هاووڵاتیانی پاریزگاكانی باشووری عێراق، دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگزوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و به‌هۆی به‌رزیی رێژه‌ی بێكاری ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه‌و ده‌ڵێن: "تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كریت له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بین".