هه‌واڵگرى توركيا به‌رهه‌ڵستكارێكى له ئۆكرانيا ده‌ستگيركرد
به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئۆكرانيا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵييه‌كان له ئۆكرانياوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌واڵگرى توركيا، توانيويه‌تى رۆژنامه‌نووس و چالاكێكى نه‌يارى ئه‌نقه‌ره، له وڵاته‌كه‌يان ده‌ستگير بكات. پاشان بيگه‌ڕێنێته‌وه بۆ توركيا.
يوسف ئينان، رۆژنامه‌نووس و چالاكى توركى، به‌وه تۆمه‌تباره، كه لايه‌نگرى گرووپى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه. هه‌روه‌ها نه‌يارى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه.
له‌و باره‌يه‌وه، رۆژنامه‌ى (ده‌يلى سه‌باح)ـى توركى بڵاويكردووه‌ته‌وه، يوسف ئينان، تۆمه‌تباره به بڵاوكردنه‌وه‌ى "پڕوپاگه‌نده‌ى تيرۆريستى" و له ئۆكرانياوه سه‌رپه‌رشتى چه‌ندين پێگه‌ى ميديايى كردووه.
راپۆرته هه‌واڵييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، يوسف ئينان، چه‌ندين وتارى له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن به گرووپێكى تيرۆريستى ناوده‌بات. به‌رپرسيارێتى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016ى خستووه‌ته ئه‌ستۆى گوله‌ن.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئۆكرانيا، بڵاويانكرده‌وه، دوێنێ ئينان له شارى نيكولايڤى باشوورى ئۆكرانيا ده‌ستگيركراوه. دواتر راپێچى توركيا كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كانى ئۆكرانيا ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى هه‌واڵگرى توركيا، به بێ هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌يان، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه هه‌واڵگرى توركيا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سياسى ئه‌نقه‌ره ده‌ستگير ده‌كات.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا، ساڵح زه‌كى له ئۆكرانيا و عيسا ئوزده‌مير، له ئازه‌ربيجان ده‌ستگيركران. دواتر راپێچى توركيا كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له مانگى نيسان/ ئه‌پريلى رابردوو، هه‌واڵگرى توركيا، له وڵاتى گابۆنى ناوه‌ڕاستى ئه‌فريقا، سێ كه‌سى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به گوله‌نه‌وه ده‌ستگيركرد و گواستنيانه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ