تره‌مپ: ته‌نيا به هه‌وڵى من ناتۆ به‌هێزه
كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ پوتن ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆ گرنگتر و باشتر بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، به هه‌وڵى خودى خۆى ناتۆ به‌هێز بووه و پاره‌ى زياترى بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، نووسيويه‌تى: "كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشم له‌گه‌ڵ ناتۆ هه‌بوو، ئه‌وان 33 مليار دۆلاريان ته‌رخانكرد و له داهاتووشدا سه‌دان مليار دۆلار ده‌به‌خشن، ئه‌وه‌ش هه‌مووى به هۆى منهوهيه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ناتۆ بێهێز بوو، به‌ڵام له ئێستاوه به‌هێزه، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكى ناخۆشه بۆ رووسيا. كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ته‌نيا باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن گوايه من بهدڕهفتارم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كاندا، به‌ڵام به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى ئه‌و سامانه ناكه‌ن".
I had a great meeting with NATO. They have paid $33 Billion more and will pay hundreds of Billions of Dollars more in the future, only because of me. NATO was weak, but now it is strong again (bad for Russia). The media only says I was rude to leaders, never mentions the money!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ١٧ يوليو ٢٠١٨
له تويتێكى ديكه‌يدا، تره‌مپ باسى له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن كردووه و نووسيويه‌تى: "كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ پوتن ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆ گرنگتر و باشتر بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ميديا ئه‌و رووداوه‌ى به‌و شێوه‌يه رووماڵ نه‌كرد".
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)، كه پێش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجاميدا، تره‌مپ گوتبووى: "ده‌توانم له ناتۆ بكشێمه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆنگرێس".
ئ.ر
While I had a great meeting with NATO, raising vast amounts of money, I had an even better meeting with Vladimir Putin of Russia. Sadly, it is not being reported that way - the Fake News is going Crazy!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ١٧ يوليو ٢٠١٨