به‌ڤیدیۆ.. به‌بێ ئۆكسجین ده‌گاته دوا خاڵی قووڵترین مه‌له‌وانگه‌ی جیهان
مه‌له‌كردن له قووڵترین مه‌له‌وانگه‌ی جیهان
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا راهێنانی مه‌له‌وانه‌كان له مه‌له‌وانگه‌ی "Y-40" نیشان ده‌درێت، كه قووڵترین مه‌له‌وانگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چۆن یه‌كێك له مه‌له‌وانه‌كان ده‌گاته دواخاڵی قووڵایی ئه‌و مه‌له‌وانگه‌یه، كه قووڵاییه‌كه‌ی 40 مه‌تر له‌خوار ئاستی ده‌ریایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێداویستی مه‌له‌كردن و بوتڵی ئۆكسجین له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات.
ئه‌و مه‌له‌وانگه‌یه له بینایه‌كی سه‌ر به ئوتێلی "Terme Millepini" ئیتاڵیایه و دیزاینی درووستكردنی به‌شێوازێكه كه له‌ئاست خواستی مه‌له‌واناندایه و سه‌رنجی زۆری گه‌شتیاران له سه‌رانسه‌ری جیهان راده‌كێشێت.
H.B