بڵێسای ئاگری خۆپیشاندانه‌كان ده‌پڕژێته پارێزگای دیاله‌ش
خۆپیشاندانه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه دیاله و به داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به سه‌دان هاووڵاتی له سنووری پارێزگای دیاله ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تیان له‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌و شاره بۆ سایتی "عه‌ره‌بی جه‌دید" ئاشكرایكرد، خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه چه‌ند لێژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگكاریان له‌ناوخۆیان پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ی بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی باشوور بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، خۆپیشاندانه‌كان ته‌نیا له‌شوێنێكی ئه‌و پارێزگایه به‌ڕێوه ناچێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، خۆپیشاندانه‌كان به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق.
هه‌وره‌ها گوتی، خۆپیشانده‌ران ته‌نیا به‌وه ناوه‌ستن كه ناڕه‌زایه‌تی له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران نیشان بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و چالاكیانه ده‌گوازنه‌وه ناو سه‌نته‌ری شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هێزه عێراقییه‌كان به‌چڕی له شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دیاله بڵاوبوونه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، پۆلیس هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێكی كردووه، كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكات، به‌ڵام هاووڵاتیان سوورن له‌سه‌ر سازكردنی خۆپیشاندان.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه فه‌یسه‌ڵ عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله ئاشكرایكرد، چه‌ندین داواكاری گوماناوییان پێ گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له دیاله مۆڵه‌ت به سازكردنی خۆپیشاندان بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داواكارییانه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
H.B