ساڵح موسلیم: ئەگەر گەرەنتی نەبێت به‌شداری گفتوگۆ ناكه‌ین
"ئەوكاتە شەڕ دەست پێدەكات كە گفتوگۆ نەما"
K24 - قامیشلۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له سووریا روو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بوونی گفتوگۆی نێوان لایەنە سووریییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رپرسانی په‌یه‌ده رایدەگەیەنن، ئه‌گه‌ر هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نه‌بێت، ئه‌وا دانووستاندن ناكه‌ن.
ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە كاتێك دەڵێین ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەو مانایە نییە بە ھەمووشتێك قایل بین، ئەگەر مەرجیش نەبێت لە گفتوگۆكان، دەبێ گەرەنی ھەبێت".
ھەر پەیوەست بەو پرسە نەسرەدین ئیبراھیم، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا، پێی وایە بە شەڕ ناتواندرێت چارەسەری قەیرانەكانی سووریا بكرێت، ئەو دەڵێت: "شەڕ ئەو كاتە دەست پێدەكات كە دیالۆگ نەبێت، بۆیە ئێمە باوەڕمان وایە دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكانی سووریا گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەر بكەن، دەبێت ھەموو پێكھاتەكانی سووریا ببنە شەریكی راستەقینە لە وڵات".
ھ.م