سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له هه‌وڵێكی كووشتن رزگار بوو
له نمایشێكی سه‌ربازیدا چه‌ندین بۆمب ده‌ته‌قێنرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و هه‌ڵگری بۆمبه‌وه له كاتی نمایشێكی سه‌ربازی له كاراكاسی پایته‌ختی هه‌وڵی كووشتنی دراوه، به‌ڵام رزگاری بووه.
دوای رووداوه‌كه كه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 4/8/2018 روویداوه، خوری رۆدریگز، وه‌زیری راگه‌یاندنی ڤه‌نزوێلا له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌وه كه وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌گواسته‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه دژی سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆ بووه و بۆمبێكی چێنراو له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كرد ته‌قێنراوه‌ته‌وه و چه‌ند بۆمبێكی دیكه‌ش له چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی نمایشه سه‌ربازییه‌كه ته‌قیوونه‌ته‌وه".
وه‌زیری راگه‌یاندن ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی وڵات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێبگات رۆیشتووه و سه‌رقاڵی كاروباره ئاساییه‌كانییه‌تی و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی رۆدریگز، 7 سه‌رباز به سووكی بریندار بوون و ئه‌وانیش له پاسه‌وانانی نیشتمانی بوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له ڤیدیۆیه‌كدا مادۆرۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی شڵه‌ژان بووه كاتێك وتار پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌بیسترێت. دواتر پاسه‌وانه‌كانی قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌ده‌وردا درووست ده‌كه‌ن و به په‌له ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی نمایشه سه‌ربازییه‌كه.