نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ژنه چالاكوانه گرژی تێكه‌وتووه
محه‌مه‌د بن سه‌لمان: رێگه ناده‌ین هیچ كه‌س ده‌ست بخاته كاروباری ناوخۆی ئێمه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ستگیركردنی ژنه چالاكوانێكی سعوودی، به‌ناوی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، گرژی خستووه‌ته نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا، ریاز باڵیۆزه‌كه‌ی كه‌نه‌دای ده‌ركردووه و باڵیۆزی خۆیشی له ئۆتاوا بانگهێشت كردووه‌ته‌وه.
هۆكاری درووستبوونی گرژییه‌كه، تویتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا بوو، كه تێیدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه چالاكوانه سعوودیه ده‌ربڕیبوو و داوای ئازادكردنی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا، حكوومه‌تی ریاز تووڕه بووه و به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له باره‌ی ده‌ركردنی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "باڵیۆزی كه‌نه‌دا كه‌سێكی ویستراو نییه".
هۆكاری داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌داش، راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچه، كه ناڕه‌زایی له ده‌ستگیركردنی دوو ژنه چالاكوان، به ناوه‌كانی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی و نه‌سیمه ساده له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی زیاتریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و ناوێكی دیارتره له ریزی چالاكوانان و به‌رده‌وام له دژی پیاوسالاری وڵاته‌كه‌ی راوه‌ستاوه، سه‌مه‌ر به‌ده‌وییه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه و له ساڵی 2012، "خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ژنی بوێر"ی پێ به‌خشراوه.
به‌ده‌وی پێشتر سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر باوكی تۆماركردووه و داویه‌ته دادگا، تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی جه‌سته‌یی و لێدانی داوه‌ته پاڵ، باسی له‌وه‌ش كردبوو باوكی به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیاتر له 14 ژن كردووه، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره له ده‌ستكه‌وتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریش هیچ كارێكی نه‌ماوه.
سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ی داوای كردووه ژنان مافیان هه‌بێت خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌ن و شاره‌وانییه‌كان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راگیراوه.
له ساڵی 2014، حكوومه‌تی ریاز گه‌شتكردنی له به‌ده‌وی قه‌ده‌خه‌كرد، یه‌كه‌م ژنیش بوو له سعوودیه داوای كردووه ژنان رێگه‌یان پێبدرێت شۆفێری بكه‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شی ماوه‌ی 2 ساڵی خایاند.
له ساڵی 2012، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له هیلاری كلنتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆباما، خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی بوێری پێدرا.
سه‌مه‌ر، خوشكی رائیف به‌ده‌وییه، كه دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی لیبراڵی سعوودیه و له ساڵی 2014، سزای 10 زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوسه‌ری پێشووی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، به‌ناوی وه‌لید ئه‌بوخه‌یر، هه‌ر به‌هه‌مان تۆمه‌ت به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا دراوه.
#Saudi Arabia: Two more #women human rights activists, Samar Badawi and Nassima al-Sada, arrested in unrelenting crackdown.
— Amnesty Gulf (@amnestygulf) August 1, 2018
This unprecedented level of persecution of human rights defenders is a disturbing sign that the crackdown is far from over.https://t.co/aNVXOgemwn pic.twitter.com/d92kvCy6HQ
هه‌ردوو ژنه چالاكوان نه‌سیمه ساده و سه‌مه‌ر به‌ده‌وی
Prominent activists @samarbadawi15, @nasema33 are among latest victims of #SaudiArabia's unprecedented crackdown on the women's rights movement. https://t.co/PS6ea9mpZD pic.twitter.com/KnC7xcSfaI
— Human Rights Watch (@hrw) August 1, 2018
سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م