دیاله بووه‌ته مۆڵگه‌ی داعش
مه‌ترسییان بۆ سه‌ر دیاله و پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری درووستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرایكردووه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیاله چه‌كدارانی داعش چالاكن و هێشتا مه‌ترسین.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت به میدیاكانی رووسیای گوتووه: "ناوچه‌كانی حه‌وزی وه‌قف له پارێزگای دیاله بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پڕ چالاكی بۆ چه‌كدارانی داعش، هه‌ر چه‌نده پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له پارێزگاكه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وامن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌و ناوچانه‌دا بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر پارێزگاكه و پارێزگاكانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری، به‌هۆی بوونی ره‌ز و باخ و ناوچه‌ی كشتووكاڵیی باخێكی زۆر ده‌توانن به‌ئاسانی جووڵه بكه‌ن و بێن و بچن".
ئه‌وه له كاتێكدایه هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه.