به‌وێنه‌ی.. باوكێك له‌ناو دادگا تۆڵه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ی له تۆمه‌تباره‌كه ده‌كاته‌وه
برینداره‌كه گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندرووستی مه‌ترسیداره
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیێكی میسری له‌ناو دادگا له‌پارێزگای بوحه‌یره‌ی ئه‌و وڵاته به‌چه‌قوو هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچه‌كه‌ی و تۆڵه‌ی ئه‌و كاره‌ی لێكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا میسرییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی باوكی كچه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كوڕێكی گه‌نج تۆماركردووه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچه‌كه‌ی، كوڕه‌كه ده‌ستگیركرا و په‌لكێشی دادگا كرا.
له‌كاتی دادگاییكردنه‌كه باوكی كچه‌كه هێرشی كرده سه‌ر كوڕه‌كه و ده‌ستی لێ نه‌پاراست و چه‌ند چه‌قوویه‌كی لێدا، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌فر ده‌وار" له‌و پارێزگایه، پزیشكان رایانگه‌یاند، دۆخی ته‌ندرووستی گه‌نجه برینداركراوه‌كه مه‌ترسیداره.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵیه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری، سكاڵای له‌سه‌ر كوڕه‌كه تۆماركردووه، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه و له ده‌ره‌نجامه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كوڕ و كچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ناشه‌رعییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه.
H.B
