له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ئاگره‌كه به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران بووه
K24 - هه‌ولێر:
لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان، 4 چالاكی ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سوپای پاسدارانی ئێران ناوچە سنوورییەکانی شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستانی تۆپباران كرد و لە ئەنجامدا ئاگر لە دارستانەكانی ناوچەكانی سلەسێ و پیلەی مەریوان كەوتەوە، لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەشدا 4 چالاكی ژینگەپارێزی خەڵكی مەریوان گیانیان لەدەستدا.
به گوێره‌ی وێبسایتی ھەنگاو، كه تایبه‌ته به مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، ناسنامەی یەكێك لەو كەسانە شەریف باجوەرە كە یەكێك لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری مەریوانە.
به گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، چوار چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پژوهی" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە گیانیان لەدەستدا.
لەماوەی مانگی رابردوودا هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، چەندین جار بە بیانووی بوونی ئەندامانی هێزە کوردییەکان کوێستان و ناوچە سنوورییەکانی مەریوانیان بوردمان کردووە.
وه‌ك چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئێستا هاووڵاتییانی شاری مه‌ریوان گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان رێكخستووه و وێنه‌ی ژینگهپارێزانییان هه‌ڵگرتووه و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، درووشم بۆ رێزگرتن له گیانی ژینگه‌پارێزان ده‌ڵێنه‌وه و دژی تۆپبارانی پاسدارانن بۆ كوێستهكانهكانی مه‌ریوان.
ڤیدیۆ و وێنه‌كان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی، چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وه‌رگیراوه
.jpg)
.jpg)