زه‌ريف: توركيا و ئه‌وروپا بۆيان ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ريكا جێى متمانه نييه
سڵ له فشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ خۆى، سڵ له فشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناكاته‌وه.
زه‌ریف، به سه‌ردانێك له ئه‌نقه‌ره‌یه و له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى توركيا به ئاژانسی ره‌سمی ئیرنای ئێرانى راگه‌یاندووە: "ئه‌مریكییه‌كان ده‌ریان خست كه بۆ فشارخستنه سه‌ر و بەدەستهێنانی دەستکەوت سنوور ناناسن. ته‌نانه‌ت خۆیان له فشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیشیان نه‌پاراستووه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا، توركیا و وڵاتانی ئه‌ورووپاش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن هاوبه‌شێكی جێی متمانه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت بۆ ماوه‌ی كورت مه‌ودا فشار بخاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتیش ئه‌م كاره پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانەی لێده‌كه‌وێته‌وه"