داعش هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
هێرشى داهاتوومان توندتر و ترسناكتر ده‌بێت بۆ ئێران
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش هه‌ڕه‌شه له كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات.
گوته‌بێژى داعش له تۆمارێكى ده‌نگيدا كه چه‌ناڵه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له تێليگرام بڵاويان كردووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه له تاران ده‌كات.
ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجير، گوته‌بێژى داعش له تۆمارێكى ده‌نگيدا كه زياتره له سێ خوله‌ك، رايگه‌ياند، ئێمه بووين هێرشه‌كه‌ى ئه‌هوازمان ئه‌نجامدا.
گوتيشى: هێرشى داهاتوومان توندتر و ترسناكتر ده‌بێت بۆ ئێران.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره گوته‌بێژى داعش بۆ گرتنه ئه‌ستۆى كرده‌وه‌يه‌كى چه‌كدارى و تيرۆريستى له رێى تۆمارى ده‌نگييه‌وه په‌يام بڵاو بكاته‌وه.
رۆژى 22ى ئه‌م مانگه له شارى ئه‌هوازى باشوورى ئێران، سێ چه‌كدار كه خۆيان وه‌ك داعش ناساندووه، هێرشيانكرده سه‌ر نمايشێكى سه‌ربازى ئێران.
لێكۆڵينه‌وه له هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و ئێران هه‌ريه‌ك له وڵاتانى كه‌نداو، ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل به ده‌ستهه‌بوون له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێشتر له 7ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017دا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش هێرشيانكرده سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران و مه‌زارگه‌ى دامه‌زرێنه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌و هۆيه‌وه 17 كه‌س كوژران و جيهان له رێى كامێراى كوردستان24ه‌وه ديمه‌نه‌كانى يه‌كه‌م چركه‌ساتى هێرشه‌كه‌ى بينيى. به‌و پێيه‌ى كوردستان24 له نزيك شوێنى رووداوه‌كه توانى وێنه‌كان بۆ جيهان بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر