به‌هۆی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
دوو هاوسه‌ر و فرۆشیارێك ده‌ستگیركران
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، كه درووستكراوی ناوخۆ بوون، 15 كه‌س له چه‌ند شارێكی ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یانی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوون.
پیر حوسێن كۆلیوند، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به ئاژانسی "ئیسنا"ی راگه‌یاند، 11 كه‌س له پارێزگای هورمزخانی باشوور، 2 كه‌س له پارێزگای خوراسانی باكوور و 2 كه‌سیش له پارێزگای به‌رزی رۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌هراویش بوونه، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاشكرایانكرد، ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له‌نێوان 17 بۆ 50 ساڵیدایه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئیسماعیل مه‌شاییخ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌نده‌ر عه‌بادس به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه، له‌و كه‌یسه‌دا پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فرۆشیارێك به تۆمه‌تی درووستكردنی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان و بازرگانیپێكردن به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بێمۆڵه‌ت ده‌ستگیركراون.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئیسلامه‌تی ده‌كات و قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان داناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له یاسای ئه‌و وڵاته‌دا سزای جه‌ڵده و پێبژاردنی دارایی دیاریكراوه, ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌رانی ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه په‌نا بۆ ئه‌وه ببه‌ن، كهووله‌كان به‌نهێنی له ماڵان درووست بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندرووستی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و به‌قاچاغیش بفرۆشرێن.
H.B